جام کوردی - بە پێی دوایین راپۆرتی تۆڕی شەمس بۆ چاودێری بانگەشەی هەڵبژاردن، لە رۆژی دەستپێکی بانگەشەوە تاوەکو کۆتاییەکانی هەفتەی رابردوو لە تەواوی پارێزکاکانی عێراقدا 309 پێشێلکاری تۆمارکراون  لەو رێژەیەش لە هەولێر  زۆرترین پێشێلکاری ئەنجام دراوە کە ژمارەیان 57 پێشێلکارییە بووە.

دوای ئەویش پارێزگای ئەنبارو پارێزگاکانی دیکە دێن.

لە درێژەی راپۆرتی تۆڕی شەمسدا هاتووە:"لەو 57 پێشێلکارییەی لە هەولێر تۆمارکراون دیارترینیان ئەمانەن: دڕاندنی وێنەی کاندیدان. وتنی قسەی نەشیاو لەلایەن بەشێک لە کاندیدانەوە بە یەکتری.