جام کوردی - بەهۆی لەكاركەوتنی دوو یەكەی پاڵاوگەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی بەنزین، لە ئەمڕۆوە نرخی جۆرە جیاوازەكانی بەنزین 50 دینار زیادیانكردووە بە وتەی خاوەن بەنزینخانەكانیش ئەم بەرز بوونەوەیە كاتییە و پێشتریش لە هەولێر بەنزین 50 دینار گران بووە

ڕەحیم عەبدوڵا، خاوەن یەكێك لە بەنزینخانەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی راگەیاند"

سەر لە بەیانی رۆژی هەینی كە بەنزینمان بۆ هاتووە، بەگشتی 200 دۆلار لە نرخەكەی پێشووی زیاتر بووە، ئەمەش وایكردووە كە ئێمەش نرخی بەرنزین بۆ هەر لیتریك 50 دینار زیاد بكەین و ئەو بەنزینخانانەشی كە بە نزینی ڕۆژانی ڕابردوویان ماوەتەوە نرخیان بەرز نەکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەنزینی نۆڕماڵ نرخەكەی لە 900 دینارەوە بووەتە 950 دینار و بەنزینی موحەسەن لە 1100دینارەوە بووەتە 1150 دینار، 

بەوتەی ئەو خاوەن بەنزینخانەیە، ئەوەندەی بەدواداچوونمان كردووە، هۆكاری بەرز بوونەوەی نرخی بەنزین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دوو یەكەی پالاوگەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی بەنزیم لە كۆمپانیای كار لەكار كەوتوون،

پێدەچێت لەكار كەوتنەكەیان كاتی بێت و لە سبەی یان ڕۆژانی داهاتوو بكەونەوە كار بۆیە ئەم بەرزبوونەوەیەش كاتییە.