جام کوردی - ماڵپەڕی بلومبێرگ نیوزی ئەمریکی  بە پشتبەستن بە بەرپرسانی تورکیا بڵاویکردووەتەوە" ئەنقەرە بەنیازە کەرەستەی سەربازی بۆ سوریا دابین بکات و ڕێککەوتنێکی ئەمنی  ئەنجامداوە کە ڕێگەی پێدەدات ئەو چەکدارە کوردانە بکاتە ئامانج کە بەدرێژایی سنووری سوریا بوونیان هەیە."

بە پێی بڵاوکراوەی ئەو میدیا ئەمریکیە، پلانەکان بریتین لە" دابینکردنی زرێپۆش و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانە و مووشەک و سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ سوریا لە لایەن تورکیاوە  لە چەند هەفتەی داهاتودا."

 هەروەها دەشڵێت" بەرپرسانی تورکیا مەبەستیان لە هاوکاریە سەربازیەکان بۆ سوریا بەمەبەستی دوبارە بنیاتنانەوەی هێزی سەربازیی ئەو وڵاتەیە."

میدیا ئەمریکیەکە زیاتر ڕونی کردوەتەوە کە تورکیا و سوریا تاوتوێی فراوانکردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنیی نزیکەی سی  ساڵەیان کردوە کە ڕێگە بە تورکیا دەدات دەستکراوەبێت بۆ  لێدانی ئەو چەکدارە کوردانەی لە نزیک سنوورەکان چالاکی دەکەن.

بە وتەی بەرپرسان کە زانیاریان بەو میدیا داوە ئاشکرایان کردوە" تورکیا دەیەوێت ناوچەی ڕێگەپێدراو لە 5 کیلۆمەتری ئێستا بۆ 30کیلۆمەتر لە دەرەوەی سنوورەکانی درێژ بکاتەوە.