جام کوردی - بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری خێرخوازیی پارێزگای کوردستان راگەیاند کە زیاتر لە ٢٠ میوانی قورئانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، لە چلوهەشتەمین خولی پێشبڕکێی نیشتمانی قورئانی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەشداری دەکەن.
حوجەتولئیسلام محەممەد کارەوەند وتی: پارێزگای کوردستان بە شانازی و بە فهخرهوه، میوانداریی قاریان، حافزان و دڵسۆزانی کەلامی پیرۆز لە هەموو پارێزگاکانی وڵات و وڵاتانی ئیسلامی دەکات.
ئهو ههر وهها وتی: چلوهەشتەمین خولی پپێشبڕکێی نیشتمانی قورئانی پیرۆز لە ٢٦ی ڕەزبەری (تشرینی یەکەم) دەستپێ دەکات و بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە موجتهمعی فەجر و ناوهندی سلێمان خاتر لە شاری سنە بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و ئیشە خەیریەکانی پارێزگای کوردستان گوتیشی: لەم چەند ڕۆژانەدا، قاری و حافزی بەناوبانگ لە هەموو پارێزگاکان بە شێوەیەکی گشتی لە پەیڤەکانی حفظی تەواو، خوێندنی تەجوید و... بەشداری دەکەن، ههروهها له دوو بهشی ژنان و پیاوان بهریوهدهچیت."
حوجەتولئیسلام محەممەد کارەوەند ههروهها وتی: ئەمساڵ زیاتر لە ٢٠ میوانی قورئانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر و حەڵەبجە بەشداری دەکەن، کە ئەمە نیشانەیەک و هیماییک لە یەکگرتوویی و هاودلی قورئانی له نێوان نەتەوە موسڵمانەکاندا. هەروەها قاریانی لە وڵاتانی مەسر و تانزانیاش بەشداریان دەکەن.
ئەو رایگهیاند: له هەمان کات که پپێشبڕکێی نیشتمانی بهریوه دهچی، زیاتر لە ٢٠٠ کور و بەرنامەی قورئانی لە شارو شاروچکهکانی پارێزگا بەڕێوەدەچێت، بە بەشداری قاریانی نێودەوڵەتی و بە مەبەستی بڵاوبوونەوەی فەرهەنگی قورئانی لە نێوان جەماوەری جۆراوجۆر.
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری خێرخوازیی پارێزگای کوردستان گوتی: هەروەها پیشانگا و کارگەی فێربوونی منداڵان و گەنجانیش دەست پێدەکات بۆ پتوکردنی کهلتووری قورئانی پیرۆز له ناو کومهلگادا.
لە کۆتاییدا، حوجەتولئیسلام کارەوەند بانگهێشتی زانایانی دینی، مامۆستایان و ههموو خەڵکی کردەوە بۆ بەشداری لە ئەم بەرنامەی مەعنەوی گەورە، و گوتیشی: پێشبڕکێی نیشتمانی قورئانی پیرۆز دهرفهتیکی باشه بۆ پەیوەندیدانی نێوان دڵی موسڵمانەکان و بڵاوبوونەوەی هزر و بیری قورئانی.