لە دوا قۆناغی پێشبڕکێی پاڵاوتنەکانی پاڵەوانێتی جیهانی، کە بەرەبەیانی ڕۆژی 25ی ڕەزبەر لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەستیپێکرد، فاتمە سادقی بە شێوەیەکی درەوشاوە و متمانە بەخۆبوون لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا پێشکەوت و سێ سەرکەوتنی لەسەریەک بەرامبەر کاتاروس لە کۆریای باشوور، مۆنتینیگرۆ و نەمسا تۆمارکرد.

لە قۆناغی کۆتایی هاتنی یارییەکاندا، ڕووبەڕووی هوی هووسان چێن بووەوە کە خەڵکی چینی تایپە بوو و لە یارییەکی گرینگ و نزیکدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و توانی 40.3 خاڵ لە بەرامبەر 38.8 خاڵی ڕکابەرەکەیدا تۆماربکات، بۆ ئەوەی پشکێک بۆ پاڵەوانێتییە جیهانییەکان بەدەستبهێنێت و پشکی هەشتەم بۆ هەڵبژاردەی ئێران تۆماربکات.

بەپێی ئامارەکانی فیدراسیۆنی جیهانی کاراتێ، تەنها 6 وەرزشوان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم قۆناغەوە مۆڵەتی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکانی جیهان وەربگرن.

بەڵام لە خولی پیاواندا محەممەد سەدرای شیدزی لە ڕکابەرەکانی خەڵکی پورتوگال و سەنیگال و نەمسای بردەوە و وەک یەکەمی کۆمەڵەکە سەرکەوت بۆ قۆناغی کۆتایی.

شیدزی لەم قۆناغەدا ڕووبەڕووی جۆر سلۆگا لە سلۆڤینیا بووەوە و 38.7 خاڵی تۆمارکرد و بەرانبەر بە جۆر سلۆگاش 40.5 خاڵی بەدەستهێنا، شیدزیش بەم ئەنجامە پشکی خۆی لە پاڵەوانێتی جیهان لەدەستدا.

شایانی باسە پێش سادقی 7 کاراتێ کاری وڵاتی ئێران توانیویانە پشکی پاڵەوانیەتی جیهانی لە میسردا بەدەست بهێنن.