جام کوردی - شەیما سامی عەواد کچی سەرۆک عەشیرەت سامی عەوادە، تا ئێستا ئامادە نیە هیچ وێنەیەک بگرێت و بنەماڵەکەی ڕونکردنەوە دەدەن.
ژنە کاندیدێک کە لەشێخەکانی حەویجەیە تا ئێستا هیچ وێنەیەک و کۆبوونەوەیەک ئەنجام نادات ، ئەو ژنە لەسەر لیستی تەقەدوومی محەممەد حەلبوسی کاندیدەو لە بری وێنەی خۆی، وێنەی هاوسەرەکەی دادەنێت لە پۆستەرەکانیدا.
ئەمەش بەسەیرترین شیاوازی بانگەشە باس دەکرێت لەم خولەی بانگەشە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .