جام کوردی - میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەتەوە رۆژی شەممە له ناوچه‌ى یهرموكى شاری به‌غدا، چه‌ند چه‌كدارێك ههڵیاكوتاوەته سه‌ر نووسینگه‌یه‌كى گۆڕینەوەی دراو‌و دابه‌شكردنى مووچه و ٤٥ ملیۆن دیناریان دزیوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئه‌و دزییه لە کاتەکانی نیوه‌ڕۆدا بووەو به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه كراوه‌و دواتر چه‌كداره‌كان هەڵهاتوون.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى دەڵێت" هێزێكى ئەمنی له شوێنى رووداوه‌كه سه‌یرى كامێراكانى چاودێرىان کردووە بۆ ئه‌وه‌ى ناسنامه‌ى دزه‌كان ئاشكرا بكه‌ن.
نووسینگه‌ى دابه‌شكردنى مووچه، "مه‌نفه‌ز ره‌واتب" له چه‌ندان شارى عێراق كراونه‌ته‌وه، له پاڵ كارى ئاڵوگۆڕى دراو، پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران راده‌كێشن، هەر بۆیە مووچه‌خۆران هه‌ندێك جار له‌برى (ئای تی ئێم)ه‌كان روو لەو نوسینگانە دەکەن بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.