جام کوردی- باڵیۆزی ئێران لە عێراق بەڕێوەچوونی ڕووداوە گەشتیارییەکانی نێوان وڵاتەکەی و عێراق بۆ گەشە و پەرەسەندنی گەشتیاریی هەردوولا بەپێویست زانی و هیوای ئەوەی خواست کە ئاڵوگۆڕە ئەنجام دراوەکان بە ئاستی دیاریکراوی ٥ ملیۆن گەشتیار لە ساڵی داھاتوودا دەستەبەر بێت.

باڵیۆزی ئێران لە عێراق بەڕێوەچوونی ڕووداوە گەشتیارییەکانی نێوان ئێران و عێراق بۆ گەشە و پەرەسەندنی گەشتیاریی هەردوولا بەپێویست زانی و ڕایگەیاند: لە ئێستادا کەرتی تایبەت لە عێراق پێشوازییەکی باشی لە بەڕێوەچوونی پێشانگای گەڕۆکی گەشتیاریی ئێران لە عێراق کردووە و هیوادارین ئاڵوگۆڕە ئەنجام دراوەکان بە ئاستی دیاریکراوی ٥ ملیۆن گەشتیار لە ساڵی داھاتوودا دەستەبەر بێت.

چالاکوانانی پیشەسازی گەشتیاری ئێران لەو بڕوایەدان زیاتر لە سەدا پەنجای ئاڵوگۆریە گەشتیارییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتی عێراق ئەنجام دەدرێت؛ سەرەڕای ئەمەش بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو هیچ ڕووداو و بەرنامەیەک بە ئاراستەی بەهێزکردنی پەرەسەندنی گەشتیاریی نێوان ئێران و عێراق ئەنجام نەدرابوو.

بەڕێوەچوونی یەکەمین پێشانگای گەڕۆکی گەشتیاریی ئێران لە عێراق، بە وتەی خاوەن پیشەسازیە گەشتیاریەکان نەک تەنیا بەستێنی بەهێز کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەل و حکومەتی ئێران و عێراقە بەڵکوو ئەو هەلەش دەڕەخسێنێت کە گەشتیاریی ئێران و عێراق ئەزموونی ڕەهەندەکانی سەرووتر لە گەشتیاریی زیارەتی بکات.

محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق بە ئاماژە کردن بەوەی كە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەل و حکومەتی ئێران و عێراق بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو و لەبوارە جیاوازەکاندا لە پرەسەندا بووە بە ئاژانسی هەواڵی ئیلنایم وت: لە ئێستادا دۆخێک هاتووەتە ئاراوە کە جەخت لەسەر ئیرادەی بەرپرسانی هەردوو وڵات بۆ بەهێز کردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان لە بەرزترین ئاستدا کراوەتەوە. لەم نێوەدا یەکێک لە گرنگترین بەستێنەکانی پێشکەوتنی هەردوو وڵات پەیوەندییە کلتووری، ئایینی و زانستییەکانن.

ناوبراو وتیشی: پەیوەندییە مێژوویی، ئاینزایی و زانستییەکانی ئێران و عێراق سەرمایەیەکی بێ وێنەن بۆ گەشەپێدانی پیشەسازی گەشتیاری. ئێران و عێراق بە زیاتر لە ١٦٠٠ کم سنووری هاوبەش و توانایی ئاڵوگۆڕی ساڵانە ١١.٤ ملیۆن گەشتیار تواناییەکی بێ وێنەیان بۆ گەشەپێدانی هاوکارییە قووڵترەکان بەتایبەت لەبواری گەشتیاریی هەیە.

ئال سادق جەختی کردەوە: هەرچەندە لە ئەو سەردانانەی کە کراوە زیاتر تەرکیز لەسەر زیارەت بۆ نموونە چلەی ماتەمین کراوە بەڵام بەڕێوەچوونی ڕووداوە گەشتیارییەکان دەبێتە ھۆی ئەوەی کە پانتاییەکی بەربڵاوتر لە توانا و سەرنجڕاکێشی گەشتیاری ئێران پێناسە بکرێت.

ئەو وتی: بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی جیھانی گەشتیاری، ئێران بە ٢٧ ئاسەواری مێژووی، سرووشتی و کلتووری لە پلەی دەیەمی جیهاندایە. بەم هۆیەش پەرەپێدانی گەشتیاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت عێراق، لە پێشینەی کۆماری ئیسلامی ئێران دایە و هەوڵ دەدەین تاکوو بگەینە ئامانجی ڕاکێشانی پێنج ملیۆن گەشتیاری عێراقی لە ساڵی ٢٠٢٦ بۆ سەردان کردنی ئێران.