جام کوردی- نامەی هاوبەشی ئێران، ڕووسیا و چین بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆتایی هاتنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە رێککەوتنی ئەتۆمی کۆتایی هاتووە.

ئێران، ڕووسیا و چین ڕۆژی شەممە نامەیەک بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش دەنێرن تاکوو ڕایبگەیێن کە بڕیارنامەی ٢٢٣١ کۆتایی هاتووە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، وتی: وڵاتانی ئێران، ڕووسیا و چین نامەیەک بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش دەنێرن تاکوو ڕایبگەیێن بڕیارنامەی ٢٢٣١ کۆتایی هاتووە و وڵاتانی دیکە پابەندی سزاکانی پەیوەست بەو بڕیارنامەیە نابن.

کازم غەریب ئابادی جێگری یاسایی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا باسی لە جووڵەیەکی دیپلۆماتیکی بەربڵاو لە سەرووبەندی ١٨ی ئۆکتۆبەر، ڕۆژی کۆتایی هاتنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی ئەنجومەنی ئاسایش، کرد.

غەریب ئابادی وتی: لەم ڕۆژانی دواییەدا، بە لەبەرچاوگرتنی کۆتایی هاتنی ماوەی بڕیارنامەی ٢٢٣١، هەوڵماندا ڕووبەڕووی دووڕوویی و فێڵبازی وڵاتانی ڕۆژاوا و ئەمریکا ببینەوە تاکوو ڕێژەیەکی بەرفراوان لە وڵاتان لەگەڵ لێکدانەوە یاسایەکی خۆمان یک تێڕوانینیان هەبێت.

غەریب ئابادی ئاماژەی بە کاریگەری ئەو گۆڕانکارییە لەسەر هاوکاری ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کرد و وتیشی: تاکوو ئێستا، ئەمینداری ئاژانس هەر سێ مانگ جارێک ڕاپۆرتێکی لەسەر بەڕێوەبردنی بەرجام و پابەندییەکانی ئێران دەخستەڕوو، بەڵام بە کۆتایی ھاتنی بڕیارنامەی ٢٢٣١، ئەم پرۆسەیەش ڕادەگیرێت و سکرتێری ئاژانس ئیدی ناچار نیە بە خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی لەم شێوەیە بە ئەنجومەنی بڕیاردان.