جام کوردی - بە گوێرەی نوێترین ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ئەو کاندیدانەی بەهۆکاری جیاجیا لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان دوورخراونەتەوە، گەیشتووەتە 837 کەس.
زۆرترین ژمارەیان بەهۆی رێوشوێنەكانی دەستەی لێپرسینەوەو دادپەرەوەی بووەو پێنج كاندیدیش كۆچی دواییان كردووە.
بڕیارە ڕۆژی (11-11-2025) هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.