جام کوردی - بەپێی ڕاپۆرتێكى ڕۆژنامهى قودسى عهرهبى، بانکە عێراقییەکان لەژێر فشاری ئەمریکادان بۆ پابەندبوون بەچاکسازییەکان و ڕێگریکردن لەسپیکردنەوەی پارە و قاچاخچێتی،
ئەمەش بەپێچەوانەی فشارەکانی بانکو دامەزراوە داراییەکان و لایەنە سیاسییەکانی عێراقەوە بۆ دەربازبوون لەسنووردارکردنەکانی ئەمریکا لەپێناو بەردەوامبوون لە بهقاچاخبردنى بڕە پارەیەکی زۆر بۆ دەرەوەی وڵات، بەبێ ئەوەی ڕەچاوی کاریگەرییە وێرانکەرەکانی لەسەر ئابووری عێراق بکەن.
ئهوهش لەکاتێکدایە قەیرانی نەختینەیی لەبانکەکاندا دروستبووە کە هەڕەشە لەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دەکات
هاوکات بەهۆی داواکاریی و مەرجە سەختەکانی ئەمریکا و پرۆسەیەکی گشتگیری چاکسازییەوە ژمارەیەکی زۆر لە بانکە تایبەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەژێر هەڕەشەی داخستندان و شارهزایانى بوارهكهش دهڵێن، ئهو پرسە کاریگەریی گەورەی دەبێت لەسەر ئەوکەسانەی خاوەنی هەژماری بانکی، ڤیزاکارد، یان ماستەرکاردن لەو بانکانەدا.