هەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵی خانمانی ئێرانی کە گەشتی بۆ ڕووسیا کردووە، لە دووەم یاری دۆستانەدا ڕووبەڕووی ئەو تیپە بووەوە و بە ئەنجامی ٤-٣ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

قوتابیانی خانمە ڕاهێنەر "شەهرزاد مۆزەفەر" توانیان لە یاریی یەکەمدا بە ئەنجامی 2ــ2 و یەکسانبوون بەسەر ڕکابەرەکەیاندا یارییەکە ببەنەوە. گێمی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ کۆتایی هات و لەم گێمەدا مارال تورکمان و فاتمە ڕەحمەتی گۆڵەکانی ئێرانیان تۆمارکرد. لە گێمی دووەمیشدا مارال تورکمان گۆڵێکی دیکەی تۆمارکردەوە، گۆڵی چوارەمی ئێرانیش لەلایەن ڕووسەکانەوە تۆمارکرا (گۆڵێکیان لە دەروازەی خۆیان تۆمار کرد).

یاریزانانی نیشتمانی وڵاتی ئێران خۆیان بۆ یەکەمین جامی جیهانی ئامادە دەکەن، کە لەلایەن فلیپینەوە میوانداری دەکرێت.