جام کوردی - سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند" کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لێمان کردووە، لە بەرواری 5ـی تشرینی دووەم تا 13ـی هەمان مانگ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بکرێت بە پشووی فەرمی. "
وەک وەزارەتی پەروەردە تا ئێستا هیچ بەروارێکی دیاریکراویان بە کۆمیسیۆن ڕانەگەیاندووە.
لە بارەی هەشت ڕۆژی پشووەکەش تێبینیان هەیە، چونکە وادەکە نزیکە لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی قوتابییان.
هەر بۆیە بیر لەوە دەکەنەوە ڕۆژانی پشووەکە کەمتر بکەنەوە بە ئامانجی ئەوەی کاریگەری خراپ لە سەر پرۆسەی خوێندن و ئاستی قوتابییان لە تاقیکردنەوەکان دروست نەکات.