جام کوردی - شاره‌زایه‌كی ئابوری ده‌ڵێت عیراق سه‌ركه‌وتوو نه‌بوه لهبهرێوهبهردنی كه‌رتی دارایی و قه‌رزه ناوخۆییه‌كانی عیراقیش گه‌یشتوه‌ته ئاستێكی بێ وێنه.
نەبیل مەرسومی ئابوریناسی عیراقی نیگه‌رانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر دوا راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندیی عیراق ده‌ربڕی و ده‌ڵێت؛
ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی جەختی لێكردوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه کە بودجەی گشتی له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا کورتهێنانی ڕاستەقینەی تۆمارکردووە ، كه زیاتر لە 35 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە، سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و بوونی زیادەی دارایی گەورە به‌بڕی 22 ترلیۆن دینار.
مه‌رسومی له‌پۆستێكیدا له‌فه‌یسبوك ئاماژه‌ی بهوهكردوه "ئه وه ی زۆر جێگه ی نیگه ڕانییه ئه م کورتهێنانه له ڕێگه ی قه ڕزه کانی ناوخۆیه وه دابینکراوه ، که گه یشتوهته به‌رزترین ئاست له مێژووی عێراقداو بڕی 91 ترلیۆن دیناری تێپه ڕاندوه.
جه‌ختی لهوهشكردوهتهو ئه‌وه‌ی روویداوه شکستێکی ڕوونه له به ڕێوه بردنی سه رچاوه داراییه‌کان و چڕبونه‌وه‌ی فشاره‌كان بۆ سه‌ر ئابووری نیشتیمانی