جام کوردی - قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئهنجومهنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ لەسەر بانگهێشتی عەلی لاریجانی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشیی نیشتمانیی ئێران دەگاتە تاران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کۆبوونەوەی نێوان ئەعرەجی و لاریجانی تیشک دەخرێتە سەر پتەوکردنی هاوکاری ئەمنی و هەواڵگری، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پەرەپێدانی هاوکارییە ئابوورییەکان بۆ بەرژەوەندی هاوبەشی دوو وڵات.
هەروەها لایەنەکان باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و پرسی سنوورەکان دەکەن.