بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەکبەر پورجەمشیدیان، لە میانەی بەسەرکردنەوەی سنورەکانی خوسرەوی و پەروێزخان لە شاری قەسری شیرین لە ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان و پشکنینی ئاسانکاری و تواناکانی بەردەست لەم دوو سنورە، وتی: ئێمە لە گرووپی کاری سنوریی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، لە هەوڵی باشترکردنی بارودۆخی سنوری پەروێزخانین بۆ چالاکییە ئابورییەکان لە لایەن بازرگانان و تێپەڕاندنی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلەکانەوە کە ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو وتی: ئێمە هەوڵدەدەین ئاسانکاری لە سنوری پەروێزخان درووست بکەین و دادپەروەری زیاتر لە ڕووی خشتەی کار و ئاسانکارییە بەردەستەکانەوە دابین بکات.
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری ئاسایش و جێبەجێکردنی یاسا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ئەرکی تایبەتی سنوریی ئەنجومەنی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆدا، هەوڵدەدەین هەلومەرجی باشتر درووست بکەین بۆ ئەوەی زیاتر سود لە توانای ئابوری سنوری فەرمی پەروێزخان وەربگرین./.