جام کوردی - لە رێگای سکانەر لەدەروازە سنورییەکانی نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانیی حكومهتى هەرێم بە میدیاى نزیك لهپارتى راگەیاندوه" لە رێگای سکانەری مەرزەکانی (پەروێزخان، باشماخ، ئیبراهیم خەلیلو حاجی ئۆمەران) پشکنین بۆ تەواوی ئەو ئۆتۆمبێلە هاوردانە کراوە."
وتشی" لە 10 مانگی ڕابردوو 734 مۆڵەتمان بە کۆمپانیا و بازرگانان داوە."
لەبەرامبەردا 149 هەزارو 592 ئۆتۆمبێل لەڕێگەی دەروازە سنورییەکانەوە هاوردەی هەرێم کراون.
ئەوەش بەراورد بە 10 مانگی ساڵی ڕابردوو، بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردوە.
وهكو بهرپرسه حكومیهكه ئاشكرایكردوه، "ئۆتۆمبێلەکان لەخەسڵەتی بەنزین، هایبرێدو کارەبایی پێکهاتون، لەوڵاتەکانی ئەمریکا، ژاپۆن، ئەڵمانیا، چینو چەند وڵاتێکی دیکەوە هاوردە دەکرێن، بەشێکیشیان ڕەوانەی عێراق دەکرێن".
جێگای ئاماژەیە لە دەروازە سنورییەکانی هەرێم، لەڕێگەی کۆمپانیایەکەوە ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو پشکنینی سەلامەتی بۆ دەکرێ کە بۆ ئۆتۆمبێلی بەکارنەهاتوو 120 هەزار دینارو بەکارهاتووش 180 هەزار دینار وەردەگرن.