جام کوردی - عمران که‌رکوشی ئەندامی چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕاگەیاند" دانانی ساڤایا وەک نێردەی تایبەت بۆ عێراق قبوڵکراو نییە، چونکە ئەو کەسەی دەستنیشان كراوه هیچ ئەزموونێکی دیپلۆماسی یان سیاسی نییە، له‌كاتێكدا پێگه‌یه‌كی هه‌ستیاری پێڕاسپێردراوه لە وڵاتێک‌دا کە ڕووبەڕووی ئاڵنگاری گەورەی ئەمنی و سیاسی و ئابووری دەبێتەوە.'
كه‌ركوشی راشیگه‌یاند" مارک ساڤایا بازرگانێکە خاوەنی زنجیرەیەک پڕۆژەی بازرگانییە لە ئەمریکاو هیچ باکگراوندێکی نییە کە شایستەی ئەو پۆستە بێت و وتیشی عێراق نابێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی كێشه‌كانی ئەمریکا.'
جێگای ئاماژەیە مارک ساڤایا كه له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه وه‌ك نێرده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق ده‌ستنیشانكراوه، به‌ره‌چه‌ڵه‌ك كلدانییه‌كی عێراقییه‌و له‌ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ژی.