شەوی ڕابردوو قۆناغی پاڵاوتن و کۆتایی 4 پۆلی کێشی یەکەمی پاڵەوانێتی جیهانی زۆرانبازی فەرەنگی تەمەن خوار 23 ساڵ لە وڵاتی سڕبیا بەڕێوەچوو، کە دوو نوێنەری ئێران لەگەڵ ڕکابەرەکانیان کێبڕکێیان کرد.
لە کێشی 87 کیلۆدا، غولامڕەزا فەرۆخی لە قۆناغی یەکەمدا بە ئەنجامی 8-0 لە لاچین ڤالیڤی خەڵکی ئازەربایجانی بردەوە. لە یاریی دووەمیشدا لە مورادجان عەلیمجانۆڤی خەڵکی ئۆزبەکستانی بردەوە و بە ئەنجامی 9-1 سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا.
لەم قۆناغەدا لەگەڵ لیۆن ڕیڤاڵتای ئیتاڵیا زۆرانبازی کرد و بە ئەنجامی 8-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی. ناوبراو بە ئەنجامی 8-0 لە جاکۆبسۆنی ئەمریکی بردەوە و گەیشتە بەشی کۆتایی. لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی 10-0 لە چەمری ئۆکرانیای بردەوە و یەکەمین زێڕی ئێرانی بەدەستهێنا.
فەرۆخی مانگێک لەمەوبەر لە پاڵەوانێتی جیهانی گەورەساڵاندا میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
لە کێشی 130 کیلۆشدا، فەردین هێدایاتی دوای پشوویەک لە قۆناغی یەکەمدا، لە قۆناغی دووەمدا بەرامبەر چیلاشڤیلی جۆرجیا یاریی کرد و بە ئەنجامی 9-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی. پاشان بە ئەنجامی 9-0 لە تۆکتۆگونۆڤی قرقیزستانی بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی. لەم خولەدا لەگەڵ دارابۆسی هەنگاری زۆرانبازی کرد و بە ئەنجامی 4-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە بەشی کۆتایی.
لە یاری کۆتاییدا، هێدااتی لە 3 خولەکی یەکەمدا بە ئەنجامی 8-0 لە کوردانی ئەرمینیای بردەوە و دووەم زێڕی ئێرانی بەدەستهێنا.