شوێنێک کە مرۆڤ بۆ دەربازبوون لە ژاوەژاوی دونیا بەسەریدا تێدەپەڕێت، نەک بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵی، بەڵکو بۆ بیستنی دەنگی خۆی.
بەڵام ساڵانێکە ئەم ڕێگا جوانە لە زستاندا هەندێک جار ڕەنگی تاڵی بە خۆیەوە دەبینێ.
سەرکەفتن بەبێ ڕاهێنان، بەبێ ئامێر، بەبێ ئەوەی لە تووڕەیی شاخ تێبگەیت...
و ئەو ناوانەی کە کۆمەڵگەی شاخەوانی هەرگیز لەبیریان ناکات؛ ئەو گەنجانەی کە لە بەفردا، لە زریاندا، لە نێوان بێ ئەزموونی و ئازایەتیدا گیانیان لەدەستدا، بۆ ئەوەی تێبگەین: شاخ نەیارێکی ناوێت، بەڵکوو وانەی خۆنەویستن دەڵێتەوە.
ڕۆژی نیشتمانی شاخەوانی تەنیا ڕۆژی پیرۆزبایی نییە؛ ڕۆژێکە بۆ بیرخستنەوە: کە بەڕێزەوە لەسەر شاخەکان سەرکەون؛ لەگەڵ هۆشیاری، بە ئامێر، لەگەڵ ڕێبەر.
نەک بۆ وێنەگرتن، نەک بۆ وروژاندن و بۆ ئەوەی کەسانی دیکە بتبینن.
زستان بەڕێوەیە و خەرێکە دێت...
ڕێگاکان هەمان ڕێگان، بەڵام ڕوانگەی ئێمە دەتوانێت جیاواز بێت.
بەس تەنها ئەوەمان لەبیربێت:
شاخ هاوڕێ دەوێت نەک داگیرکەر و
شاخەوانی ڕاستەقینە کەسێکە کە پێش هەر ئامرازێک، "بەرپرسیارێتی" لە ئەستۆ دەگرێت.
وەرن ئەمساڵ پێش سەرکەوتن بەسەر بەرزاییەکاندا، با مەشقی سەرکەوتن بەسەر دڵدا بکەین. کە ڕێزگرتن، بەرزترین لووتکەی مرۆڤە.
بە قەڵەمی "ڕەزا ڕەحمەتیان"