پەرلەمانی تورکیا دوای ئەوەی پێشنیازی کرد بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی بە درێژکردنەوەی ئەرکی سەربازی هێزەکانی لە 30ـی تشرینی یەکەمی 2025 وە دەستپێدەکات تا سێ ساڵ، لە بەرامبەر بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی تورکیا پەسەند کرا و ناڕەزاییەکانیش تەنها لەلایەن پارتی گەلی کۆماری و پارتی دیموکراتی گەلان بوو، کە دەنگیان بە پێشنیازەکە نەدا.
لە درێژەی یاداشتنامەکەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری وڵاتەکە واژۆی لەسەر کردبوو، ئاماژە بەوە کرا بوو ئەم پێشنیازە لە بەر هەڕەشەی تیرۆریستی بەردەوامە لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری تورکیاو نەبوونی سەقامگیری ئاشتی و مەترسی و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی تورکیا هاتوەتە ئاراوە.