وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه گروپێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان، هه‌ڵبژاردن بۆ ئایاری 2026 دوابخرێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه ره‌نگ بێت به‌هۆی به‌شداریكردنی هه‌ندیك كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌ی سیاسی له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزا دراون ببێته هۆی داننه‌نان به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
هه‌رچی گروپی دوهمیشه كه له‌لایه‌ن نوری مالكییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت دژ به دواخستنی هه‌ڵبژاردنن و له‌و بڕوایه‌دان دواخستنی ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی ره‌وایه‌تی سیستمی سیاسی وڵات.
دوای ئه‌وه‌ی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تی و کۆمپانیایهكی عێراقیدا سه‌پاند،
جارێكی تر رۆڵ و کاریگەری ئەمریکا لەسەر پرۆسه‌ی هەڵبژاردنەکانی عێراق بوه‌ته بابه‌تی رۆژه‌ڤ، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك میدیای خۆرئاوایی جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه واشنتۆن پێشوه‌خت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی مانگی داهاتووی عیراق ره‌تده‌كاته‌وه