ئەمڕۆ پێنج شەممە مەسرور بارزانی لە مەراسیمی کردنەوەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە کە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ کێشەی کەمی ئاو کۆتایی پێدەھێنێت ڕایگەیاند"پەیامێک بۆ ھەموو چین‌و توێژەکان، ڕێنمایی کۆمەڵگە بکەن بۆ بە فیڕۆنەدانی ئاو.

سەرۆکی حکومەت وتیشی" دوای ھەولێر، ئێستا قوشتەپەو دەوروبەری بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ لەبێ ئاوی ڕزگارکران.'

لەو مەراسیمەدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەش" تەنھا لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بڕیارمان لەسەر دروستکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی ئاو لەدوکان - سلێمانیدا، کە ئەویش بێگومان بابەتی قەیرانی ئاو لە سلێمانی کۆتایی پێدەێنێت.'

وتیشی" پڕۆژەکانی دیکەش ھیوادارم لەکاتێکی زودا بەئەنجام بگەن، تاوەکو ھیچ شوێنێک لەکوردستان نەمێنێت کە توشی گرفت‌و قەیرانی کەمئاوی بێت.'

جێگای ئاماژەیە لە سەرو بەندی بانگەشەی ھەڵبژاردندا، زۆرینەی کاندیدو بەربژێری حیزبەکان لە ناو حکومەت و دەرەوەی حکومەت بەڵێن و مژدانەو نوقڵانەی پرۆژەی گەورەو گرنگ لێ دەدەن، بەڵام دواتر ئەو بەڵێنانە ئەسپێرن بە فەرامۆشی.