لەلایەکی دیکەوە دادگای تەمیز حوکمی زیندانیکردنی شێروان شێروانی رۆژنامەنوسی لە چوار ساڵ و پێنج مانگەوە کەمکردەوە بۆ سێ ساڵ و پێنج مانگ.

شێروان شێروانی 5 ساڵ بەر لە ئێستا لە ماڵەكەی خۆی لە شاری هەولێر دەستگیر كرا.

دەستگیركردنی شێروان شێروانی ڕۆژنامەنووس، پاش ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوودا هەڵمەتێكی دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووس و مامۆستا و چالاكوانی مەدەنی لە پارێزگای دهۆك بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە پێشتر پەرەگراف بڵاوی كردەوە، تەنیا لە ماوەی یەك هەفتەدا لە سەروبەندی دەستگیرکردنی شێروان شێروانیداو لە هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆک نزیكەی 100 كەس دەستگیر كراون.