ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ٢٠٢٥/١٠/٤ لەیەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، بڕی ١٠٠،٠٠٠ سەد هەزار دۆلار لەماڵێک دزرا، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوونی لەسەر ڕووداوەکە دەستپێکرد و لەماوەی کەمتر لە ٤٨ کاتژمێردا چوار تۆمەتباری ڕووداوەکەی دەستگیرکرد.
ئاسایش دەڵێت: لەئێستادا تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، بە ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون، هاوکات لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.