نیکۆ پاز کە ئاستێکی زیاتر لە تەمەن و ئەزموونی خۆی لە پێکهاتەی کۆمۆدا نیشانداوە، توانیویەتی ناوی خۆی لە ڕیزی باشترینەکانی ئەم وەرزەدا دابنێت شانبەشانی یاریزانە گەورەکانی وەک ئمباپێ و برۆنۆ فێرناندز و ڤینیسیۆس جونیۆر. لە ڕیزەکانی داهاتوودا، ئادریان تۆماسسۆن، ئەستێرەی یانەی لێنس (23 هەلی) لە خولی فەرەنسی، ئاردا گولەر، دیاردەی ڕیال مەدرید، بە هەمان ژمارە، هەروەها کیلیان ئمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی ڕیال مەدرید، لە پلەی دووەمی هاوبەشدایە بە 23 هەلی ڕەخساوە.
برۆنۆ فێرناندێز، فێدریکۆ دیمارکۆ، ماکسیم لۆپێز، پێدری و ڤینیسیۆس جونیۆر لە دوایین ڕیزبەندییەکەدان کە هەریەکەیان ٢٢ هەلی هەیە، دەیڤید ڕاهومی یاریزانی لایپزیگ بە ٢١ هەل ڕیزبەندی دە لە باشترینەکان تەواو دەکات لە تۆپی پێی ئەوروپادا.