خولی یەکەمی خەڵاتی ساڵی سوهراب سپێهری لە لایەن ڕێکخراوی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و وەرزشی شارەوانی کاشان بە ئامانجی پاراستنی بیر و بەرهەمەکانی شاعیر و نیگارکێشی ناوداری هاوچەرخ سوهراب سپێهری و بەرەوپێشبردنی تێڕوانینی مرۆڤدۆستانە و هونەریی ناوبراو بەڕێوەچوو. ئەم بۆنە ئەدەبییە بە ئامادەبوونی کەسایەتییەکانی پارێزگا جیاجیاکانیئێران و پێشوازیکردن لە شاعیرانی لاو و دێرین لە دوو بەشی: "شیعر" و "وێناکردن" پێک هات.
بە پێی دەنگی کۆتایی لێژنەی داوەران کە پێکهاتبوون لە مستەفا
عەلیپوور، عەلیرەزا فوولادی و سەید عەلی میرفەزلی، کۆمەڵە شیعری "مەهبان"ی شاعیری کرماشانی موحسین حوسێنخانی بە
شایستەی وەرگرتنی نازناوی بژاردەی کۆتایی ناسێندرا.
خەڵاتی ساڵی سوهراب سپێهری کە وەک تاکە بۆنەی ئەدەبی ئێران لە بواری
شیعری نوێدا بەڕێوە دەچێت، لە بەهاری ساڵی ١٤٠٤ دامەزرا و ئامانجیشی جگە لە
ڕێزلێنان لە سوهراب سپێهری، دروستکردنی ڕەوتێکە لە شیعری هاوچەرخی ئێران و
پاڵپشتیکردنی شاعیرانی نوێخواز.