بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەفتەی ڕابردوو نیک وۆلتیماد بۆ یەکەمجار درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای لە یاری پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر پورتوگال لەبەرکرد و لەم یارییەدا بەرامبەر ڕۆناڵدۆ یاریی کرد.

دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە ئەم یاریزانە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا وەرزشییەکان ڕایگەیاند: پێم وابوو کەمێک زیاتر سەرسام دەبم. هەرچۆنێک بێت، ئەوە ڕۆناڵدۆ بوو، هەموومان دەیناسین.

بەڵام ئەوەندە سەرسام نەبووم کە خەیاڵم دەکرد. خۆشحاڵ بووم بە بینینی ئەو و یاریزانەکانی دیکەی تیپی بەرامبەر و بتوانم خۆم لەگەڵ ئەوان بەراورد بکەم. وێنەی مێشکم تۆزێک جوانتر و گەورەتر بوو لەوەی کە لە ڕاستیدا ڕوویدا./.