پاش ڕێککەوتنی یانەی پێرسپۆلیس و ئۆسمار ڤیێرا، ڕاهێنەری بەڕازیلی و سەرۆکی پێشووی یانەکە، جارێکی دیکە ڕاهێنەری یانە سوورەکەی گرتە ئەستۆ.
هەر لەو پێوەندییەدا بەرپرسانی یانەی پەرسەپۆلیس هەماهەنگی پێوست بۆ ئامادەبوونی ناوبراویان لە ئێرانیان کرد بۆ ئەوەی ئۆسمار لە یاری بەرامبەر تراکتۆر لەسەر کورسی یەدەگی پێرسپۆلیس دابنیشێت.
بەو ڕێکخستنانەی کە کراوە، بڕیارە تا شەوی دووشەممە ئۆسمار ڤیێرا بگاتە تاران و ڕۆژی سێشەممە بە فەرمی پەردەی لەسەر لابدرێت.