سەرۆكی ئەنجوومەنی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی ڕایگهیاند: دواکەوتنی پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی ھەرێمو دەستبەکارنەبونی پەرلەمانی کوردستان، دوای تێپەڕبونی زیاتر لەساڵێک بەسەر ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ھەرێمدا، بەڵگەیەکی ئاشکرایە لەسەر شکستی سیاسی ھەردوو لایەنی دەسەڵات لەپرۆسەی حوکمڕانیدا.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە ھاوکات ھۆکارێکی کاریگەرە لەسەر چارەسەرنەبونی کێشەو قەیرانەکانی ھەرێمو لاوازبونی زیاتری پێگەی سیاسیو یاسایی ھەرێم لەسەر ئاستی عێراقو دەرەوەش.
وتیشی: ئۆباڵی ئەو بەرپرسیارێتیەش لەئەستۆی پارتیو یەکێتییە.