لە ڕێوڕەسمەكەدا، سەرۆكی حكوومەت وتارێكی پێشكەش كرد و وتی: ئەمە بەشێكی ترە لەو هەوڵانەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام بووە لە پاڵپشتیكردن و ئاسانكاری بۆ كەرتی تایبەت،
ئەم پرۆژەیە بە ئەركی كۆمپانیای تایبەت و كەرتی تایبەت دروست كراوەو حكومەت تەنیا پاڵپشت بووەو ئاسانكاری بۆ كردووە.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش دا: ئەم پرۆژەیە دەكرێت چەندین پرۆژەی تریش پێیەوە ببەسترێتەوە، مەسەلەی ئاژەڵداری، بەخێوكردنی ئاژەڵ، كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ، پێویستیی بە عەلەف هەیە، پێویستیی بە بەخێوكردن هەیە، بەمەش چەندین كۆمپانیای تر دەتوانن سوود لەو پرۆژەیە وەربگرن و ببن بە هاوبەش لە تەواوكردنی ئەو زنجیرەیە.