وەزیری ناوخۆی عەمان ئەمڕۆ (دوشەممە) لەگەڵ عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆدەبێتەوە و وتووێژ دەکات.

 ڕۆڵی هاوکاری ئەمنی لە بەرەوپێشبردنی ئاستی گەشەسەندنی ئابووری و فراوانکردنی هاوکاری ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان دەبێت.

هەردوولا هەروەها بیروڕایان له بارەی بەهێزکردنی سه قامگیری و ئاسایشی ناوچه و پشتیوانی له بەرژەوەندییه هاوبەشەکانی ئێران و عەمان ئاڵوگۆڕ دەکەن.