باڵیۆزخانەی ئێران لە کوەیت ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە گەشتێکی ڕاستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی "لامێرد"ی بوشێهرەوە بۆ کوەیت ئەنجام دەدرێت.
باڵیۆزخانەی ئێران لە کوەیت لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: «بە پشتبەستن بەو هەماهەنگییەی کە کراوە، جگە لە گەشتە هەنووکەییەکان لە تاران، مەشهەد، ئیسفەهان، شیراز و ئەهواز بۆ کوەیت لەلایەن هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران و کوێتییەوە، کە لە ٢٨ی ئەم مانگەوە (٢٨ی تشرینی یەکەم) دەستپێدەکات، گەشتێکی ڕاستەوخۆ لە لامێردەوە بۆ کوێت لەلایەن کۆمپانیای ئاتا ئەنجام دەدرێت.»
بەپێی ئەم ڕاگەیاندنە، ئەم گەشتانە لە ڕۆژانی سێشەممەدا هەموو هەفتەیەک ئەنجام دەدرێن.