تیروپشکی شەشەمین یارییەکانی هاوپشتی وڵاتانی ئیسلامی چەن کاتژمێر لەمەوبەر لە شاری ڕیاز بەڕێوەچوو و تیپەکانی تۆپی دەستی نیشتمانی ژنان و پیاوانی ئێران ڕکابەرەکانی خۆیان ناسی.

لە بەشی تۆپی دەستی پیاواندا، هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی دەستی ئێران لەگەڵ قەتەر، ئیمارات و ماڵدیڤ لە کۆمەڵەی Aدا بوونەتە هاوگرووپ، هەروەها سعودیە، بەحرەین، کوەیت و عێراقیش لە کۆمەڵەی Bدا هاوگرووپن.

هەروەها تیپی نیشتمانی تۆپی دەستی ئافرەتانی ئێران لەگەڵ تورکیا و گینیا و ماڵدیڤ لە کۆمەڵەی A لەم یارییانەدا گرووپ کراون. هەروەها کازاخستان و ئۆزبەکستان و قەتەر و ئازەربایجان لە گروپی B دان.

کۆڕبەندی تەواوی پێشبڕکێکانی تۆپی دەستی پیاوان و ئافرەتانی یاری وڵاتانی ئیسلامی، بە شێوەیەی خوارەوەیە:

پیاوان:

گروپی A: ئێران، قەتەر، ئیمارات و ماڵدیڤ

گروپی B: سعودیە، بەحرەین، کوەیت و عێراق

ئافرەتان:

گروپی A: ئێران، تورکیا، گینیا و ماڵدیڤ

گروپی B: کازاخستان، ئۆزبەکستان، قەتەر و ئازەربایجان

 "تیماجی"، ئەندامی شاندی ئێران لە یاری وڵاتانی ئیسلامی 2025 لە ڕیاز، لە ڕێوڕەسمی تیروپشکی پاڵەوانێتی تۆپی دەستدا بە شێوەی ئۆنلاین ئامادە بوو.

شایانی باسە کە پێشبڕکێکانی تۆپی دەستی یاری وڵاتانی ئیسلامی لە 12 تا 19ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، کە ڕیاز میوانداری دەکات.