ڕۆژی یەکشەممە 24ی تشرینی دووەم، قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی بالەی یارییەکانی لاوانی ئاسیا بە 4 یاری بەردەوام بوو.

تیمی نیشتمانیی بالەی خانمانی تەمەن خوار 18 ساڵانی ئێران کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ ڕووبەڕووی هۆنگ کۆنگ بووەوە و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەکەی بردەوە و سەرکەوت بۆ چوار هەڵبژاردەی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە.

هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران، لەم یارییەدا بە ئەنجامی 25-14، 25-13 و 25-18 لە یانەی بەرامبەری بردەوە و پێنجەم سەرکەوتنی لەسەریەک بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ دووشەمە هەڵبژاردەی نیشتمانی لە قۆناغی پێش کۆتایی یاری دەکات. تا ئێستا ڕکابەرەکەی ئێران دیاری نەکراوە.