شرۆڤەکاری زایۆنیستی ئۆهاد حەیمۆ جەختی کردەوە: پێشتر تێڕوانینێک هەبوو کە بزووتنەوەی حەماس بەسەختی دەتوانێت جارێکی دیکە کۆنترۆڵی کەرتی غەززەی بکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین ئەوەیە کە حەماس تەنیا لە ماوەی دوو هەفتەدا توانی دەستی بەسەر شتەکاندا بگرێت، لە هەمان کاتدا ئەم بزووتنەوەیە بەشداری دانوستانەکان دەکات.

حەیمۆ زیادی کرد: حەماس دوای دوو ساڵ شەڕ لە کەرتی غەززە خۆی نەشاردەوە، بەڵکو بووەتە بەشێکی سەرەکی ئەم گۆڕەپانە.

لەم دواییانەشدا سەرچاوە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی دانیان بەوەدا ناوە کە بزووتنەوەی حەماس هەرگیز دەستبەرداری چەکەکانی نابێت.