سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار جەختی لەوە کردەوە کە پێکدادانی ناوخۆیی لە نێوان سەرکردەکانی داعش و ئەندامانی داعش لە ناو کەمپی ئەلهۆڵ لە سووریا ڕوویداوە.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا: پێکدادانەکەی ڕۆژی ڕابردوو له کەمپی ئه لهۆل به چەکی سارد دەستیپێکرد و دواجار به بەکارهێنانی چەکی ئاگرین، تا ئێستا هۆکارەکه ڕوون نیە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: لەم کەمپەدا بڕێکی زۆر چەکی جۆراوجۆر هەیە، کە بە هاوکاری پاسەوانەکانی هێنراونەتە ناو ئەلهۆڵەوە.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: بەگوێرەی زانیارییە ئەمنیە دزەپێکراوەکان بڕیارە ژمارەیەک سەرکردەی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە ئازاد بکرێن. کەمپی ئەلهۆڵ بە دەوڵەتێکی بچووکی تیرۆریستی ناسراوە.