موستەفا ئەحمەد عەبدورەبە لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێران لە شاری سنە، وتی: خەڵکی پارێزگای کوردستان بە گه‌رمی و شکوی زۆر لە پێشبڕکەی نێودەوڵەتی قورئانی کریم به‌شداریان کردووه، من تا ئێستا لە زیاتر لە ١٥ وڵات بۆ پێشبڕکەی قورئانی بەشداریم کردووم، بەڵام لە هیچ وڵاتێک وەک ئێران و بە تایبەتی کوردستان ئەوەندە پێشوازییە شاندەرییەکانم نەبینبوو.

وتیشی: بەشداریکردنی زۆر لە لایەن چینه‌ جیاوازه‌کانی کوردستان له به‌شی ژنان بێت یان پیاوان، لە ری‌وره‌سمی‌ ئه‌م پێشبڕکەییه‌ و هه‌روه‌ها کور و کوبوونه‌وه‌ قورئانییه‌کان، نیشانەیەکە لە باوەڕ، خۆڕاوەیی و پاکی دڵی ئەم خەڵکەیە. کوردستانییه‌کان؛ خەڵکێکی پاک‌ نەجیب، ڕاستگوو و باوەڕدارن کە خۆشی و ڕێزێکی تایبەتیان بۆ قورئانی پیرۆز هەیە.

ئەم قورئان خوێنه نێودەوڵەتیە بە ئاماژەدانەوە بە سەفەری خۆی بۆ ئێران ڕایگەیاند: سەفەرەکەم بۆ ئێران تێڕوانینی منی لەسەر ئەم وڵاتە گۆڕاند؛ چونکە مه‌خابن، هەندێک میدیاکان به سیاسه‌تیکی‌ ئامانجدار وێنەیەکی نادروست و دژ بە ڕاستییه‌کانی ناوخوی‌ ئێران بلاو ده‌که‌نه‌وه، بەڵام ئەوەی لە نێو وڵاتەکەم بینی، هەست بوو بە خۆشیی دینی، ئارامیی کۆمەڵایەتی و بەرنامە قورئانییەکان.

عەبدورەبە بەردەوام بوو و وتی: مه‌خابن هەندێک میدیای دژ بە ئێران بە بەکاربردنی فیتنە و هەواڵه چه‌واشه‌کارانه ده‌یانه‌ویت دڵساردی و گومان‌ له دلی به‌رده‌نگ درووست بکەن به تایبه‌تی بۆ گەلی ئێران، بەڵام ئەوەی من بە چاو خوم لە کۆمەڵەگه‌ی ئێرانی بینیم، ئەوە بوو کە ئێرانییه‌کان؛ خەڵکێکی باوەڕدار، نەجیب و لایه‌نگری قورئانن.