بەپێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم، سەرچاوە باڵا ئەمنییەکان ڕایانگەیاندووە کە لیژنەی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی ڕێکخراوی کنێستی ڕژێمی زایۆنی، کۆبوونەوەیەکی داخراوی ئەنجامداوە و هەڵسەنگاندنی سەرەتایی دامەزراوەی ئەمنی ئیسرائیل ئەوەیە کە بزووتنەوەی حەماس چەکەکانی خۆی دانانێت.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیانە، ئەم هەڵسەنگاندنە گوزارشت لە گومانە قووڵەکانی دەزگا ئەمنییەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دەکات سەبارەت بە درێژەدان بە ڕێککەوتنەکە، بەتایبەت لە پرسی داماڵینی چەکدا.

ڕژێمی زایۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ (١٥ خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی) بە دوو ئامانجی سەرەکی شەڕی دژی کەرتی غەززە دەستپێکرد: لەناوبردنی بزووتنەوەی حەماس و گەڕاندنەوەی دیلەکانی زایۆنی لەم ناوچەیە بە زۆرەملێ، بەڵام نەیتوانی بەو ئامانجانە بگات و ناچار بوو لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان بگەنە ڕێککەوتن.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٤، بزووتنەوەی حەماس بەیاننامەیەکی بەشێوەیەکی فەرمی، گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی هێنان بە شەڕی کەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکانی ڕاگەیاند.

هەروەها سوپای ئیسرائیل پاشنیوەڕۆی هەینی ١٧ی خەزەڵوەری  ١٤٠٤ بەفەرمی جێبەجێکردنی ئاگربەستی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند.