هەڵبژاردەی تۆپی دەستی خانمانی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە لە پێنجەمین یاری خۆی لە یارییەکانی لاوانی ئاسیا بەرامبەر هیندستان یاری کرد. یارییە چارەنووسسازەکە کە لە هۆڵی ئوم ئەلحەسام بەڕێوەچوو، بە ئەنجامی ٤٣-٢٦ بە سوودی ئێران کۆتایی پێهات، هەروەها هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران لە گێمی یەکەمدا بە ئەنجامی ٢٣-١٣ سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو.

لە کێبڕکێی بەشی خانماندا، هەڵبژارووەکانی ئێران، چین، هیندستان، کازاخستان، هۆنگ کۆنگ، ئۆزبەکستان و تایلەند بە شێوەی خولی بۆ بەدەستهێنانی میدالیا کێبڕکێیان کرد.

هەڵبژاردەی نیشتمانی ژنانی ئێران تا ئێستا لە بەرامبەر چین، ئۆزبەکستان، کازاخستان، تایلەند و هیندستان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ڕۆژی پێنجشەممە لە دوایین یاری خۆیدا ڕووبەڕووی هۆنگ کۆنگ دەبێتەوە.

خەدیجە قانع، سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی دەستی خانمانی ئێران، پاش بردنەوەی یەکەمین پاڵەوانێتی تۆپی دەستی لە مێژووی یارییەکانی ئاسیادا ڕایگەیاند: سوپاسی خودا دەکەین کە ئەم ڕووداوە گەورەیە نائاساییە بۆ تۆپی دەستی خانمانی وڵاتەکەمان ڕوویدا. پیرۆزبایی ئەم پاڵەوانێتییە مێژووییە لە گەلی ئێران و کۆمەڵگەی وەرزشی بەتایبەت بنەماڵەی تۆپی دەست دەکەم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە کاتێکی کەممان هەبوو بۆ ئامادەکاری، بەڵام ئەم ڕووداوە گەورەیە بە پاڵنەری یاریزانەکان ڕوویدا، من زۆر دڵخۆشم بۆ هەڵبژاردەی تۆپی دەستی خانمانی ئێران. ساڵانێکە ئەم ڕۆژە دەبینم و دڵنیا بووم کە کچانی ئێران ڕۆژێک لە سەر سەکۆی پاڵەوانێتی ئاسیا دەوەستن. ناوبراو وێڕای ئەوەی ڕاگەیاند کە، یاری بەرامبەر هۆنگ کۆنگ بۆ ئێمە فۆرماڵیتەیە وتیشی: لە دوایین یاریدا بە هەموو هێزمانەوە دەچینە یاریگا بۆ ئەوەی شەشەمین سەرکەوتنمان بەدەستبهێنین.