مێهدی تارێمی دوای وەرزێکی شکستخواردوو لە ئینتەرمیلاندا بە خێرایی خۆی لەگەڵ گۆڕەپانی تۆپی پێی یۆناندا گونجاند. لەم پێوەندییەدا ماڵپەڕی سپۆرت 24 نهێنی سەرکەوتنی ئەم ئەستێرە ئێرانییەی بە "تێکەڵبوونی خێرا و پەیوەندی باش لەگەڵ یاریزانەکان" ناوبرد.
مێهدی تارێمی لە 5 یاری نیوەی یەکەمدا 3 گۆڵی تۆمارکردووە، کە کۆی گشتی 136 خولەک لە پێکهاتەی ئۆڵۆمپیاکۆسدا یاریی کردووە، بۆ ئەوەی بە باشترین هێرشبەری سوپەرلیگ ناوببرێت لەڕووی تێکڕای تۆمارکردنی گۆڵەوە.
ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئێران لە وەڕزی ڕابردوودا تەنیا 3 گۆڵی لەگەڵ ئینتەر تۆمار کردووه، بەڵام له یۆناندا هێندەی درێژایی وەرزەکە و له 5 یاریدا، بۆ ئینتەر گوڵی تۆمار کردووە.
ماڵپەڕی سپۆرت 24 زیرەکی بەرز و ڕەفتاری پڕۆفشناڵ و کەشی باشی ژووری جلگۆڕینی ئۆڵۆمپیاکۆسی وەک هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی خێرای مێهدی تارێمی دادەنێت.