ڕژێمی زایۆنی تیرۆرکردنی ئەندامێکی حزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی عەکا، وتەبێژی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە حەسەن عەلی تەعمە بەرپرسی پشتیوانی لۆجستی لە ناوچەی قەنا لە باشووری لوبنان تیرۆر کراوە.
شایانی باسە کە ڕژێمی زایۆنی بە بیانووی پێشێلکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەست لەلایەن حزبوڵڵا، چەندین جار ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کردووە.
لە چەند ڕۆژ و هەفتەی ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنی هێرشەکانی ڕۆژانەی بۆ سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان زیاد کردووە و ژمارەیەک فەرماندە و هێزی دیاری حیزبوڵڵای لوبنانی کردووەتە ئامانج.