بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە کێشی 58ــ کیلۆگرامی پیاواندا لە پاڵەوانێتی جیهانی تایکواندۆ لە شاری ڤوشوی چین، ئەبۆلفەزل زەندی ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانی بووەوە.
زەندی لە قۆناغی یەکەمدا لە یاریزانێکی خەڵکی کۆزۆڤۆی بردەوە. لە یاری دووەمدا زەندی ڕووبەڕووی نوێنەری ئیتاڵیا بووەوە و توانی ئەم یاریزانە بەئەزموونەی تایکواندۆ بباتەوە کە پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆیە و سەرکەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو. یارییەکە بە ئەنجامی 2-0 کۆتایی هات.
زەندی لە قۆناغی یەک هەشتمی دواییندا بە ئەنجامی 2ـ0 لە خیسۆس ڕۆدریگێزی ئیسپانی بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لەم خولەدا وەرزشکاری نیشتمانی وڵاتی ئێران بەرامبەر مانکۆڤ خەڵکی ئۆکرانیا کە میدالیای زێڕی ئەڵمانی و میدالیای برۆنزی لە پاڵەوانێتی ئەوروپادا هەبوو، شەڕی کرد و بە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
زەندی لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی گۆرتسێڤ، نوێنەری ڕووسیا لە ژێر ئاڵای فیدراسیۆنی جیهانی تایکواندۆ بووەوە. ناوبراو لە قۆناغی یەکەمدا بە ئەنجامی 7-3 لە جۆرجی گۆرتسێڤی ڕووسیای بردەوە.
لە گەڕی دووەمی یارییەکەدا، زەندی بە ئەنجامی 12-8 لە ڕکابەرە ڕووسیەکەی بردەوە و دوای دە ساڵ میدالیای زێڕی لە ڕکابەرییەکەدا بەدەستهێنا و تەلیسمەکەی شکاند. مێهدی حاجی موسایی پێشتر لەم خولەی کێبڕکێیانەدا مەدالیای زیوی لە پاڵەوانێتی جیهانی بەدەستهێنابوو.