فەرهاد حەیدەری گۆران نووسەر و ڕەخنەگەری ئەدەبی خەڵکی کرماشان و فەوزیە بشارەت ڕۆماننووس و نووسەری خەڵکی بیجاری گەڕووس لە نووسەرانی هەلبژێردراو و خەڵاتکراوی ئەم ڕیوڕەسمە سەرتاسەری و گەورەیە بوون.
چیرۆکی "همە در عصر شکار بسر می بریم" (هەموومان لە سەردەمی ڕاودا دەژین) لە نووسینی فەرهاد حەیدەری گۆران لە بەشی چیرۆکدا خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا. "فرمێسکەکانی ژنێک" لە نووسینی فەوزیە بشارەت بە وەرگێرانی مستوره درخشی لە بەشی ڕۆمان بە زمانی دایکی پلەی هەڵبژێردراوی یەکەمی دەستەبەر کرد.
خەڵاتی مێهرەگانی ئەدەب، خەڵاتێکی سەربەخۆ و ناحکومیی گرنگ و ناسراوی بواری وێژە و ئەدەبە لە ئێراندا کە پێگەی تایبەت و دیاری لە جیهانی ئەدەبیات و نووسینی ئێراندا هەیە و ساڵانی بەشێکی زۆر لە نووسەرانی ڕەخنەگر و خاوەن خقەڵەمی بەهێز تێیایدا بەشداری دەکەن.