جام کوردی - لەو ڕۆژانەدا هەرێمی کوردستانی عێراق خۆی بۆ قۆناغێکی نوێی پێشهاتە سیاسییەکان و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ئامادە دەکات، زۆرێک لە چاودێرانی ناوچەکە سەرنجیان لەسەر پەیوەندییەکانی هەرێم  لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیە. لە نێو ئەو وڵاتانەدا، ئێران وەک نزیکترین و سەقامگیرترین هاوبەشی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی دیار و مێژوویی دەگێڕێت. لەم ساڵانەی دواییدا، ئێران نەک تەنها لە ساتەوەختە سیاسییە گرنگەکاندا، بەڵکو لە قەیرانە ئەمنی و مرۆیی و ئابوورییەکانیشدا لە تەنیشت گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان وەستاوە. هەر لە سەردەمی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە تا ڕۆژە سەختەکانی قەیرانی ئابووری، هەمیشە دەنگی پشتیوانی و هاوکاری لە تارانەوە بیستراوە.

ئێستاشی لەگەڵدا بێت و لە سەروبەندی پێشهاتە سیاسییە نوێیەکان و هەڵبژاردن کە ئایندەی هەیکەلی حوکمڕانی هەرێم دیاری دەکات، ئێران بە هەمان تێڕوانینی دۆستانە و بەرپرسیارانە جەخت لەسەر سەقامگیری و یەکڕیزی و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکاتەوە.

ئەم دۆستایەتی و هاوڕێیەتییە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە کاتییەکاندا نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای پەیوەندییە مێژوویی و کولتووری و مرۆییەکانی نێوان ئەو دوو نەتەوەیە؛ پەیوەندییەک کە لە ساڵانی پڕ لە کێشە و نەهامەتی بە سەرکەوتوویی تاقیکراوەتەوە. بێ گومان، ئێران لەگەڵ هەنگاونان بەرەو پێشەوە، چ لە کاتی هەڵبژاردن و چ دوای هەڵبژاردن، وەک لایەنگری ڕاستەقینەی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە.

ئەم ئامادەبوون و پشتیوانییە نیشانەی لێکتێگەیشتنی قووڵی بەرانبەر و متمانەی لەمێژینەیە کە دەتوانێت گەرەنتی سەقامگیری و ئاسایش و هاوکاری بەردەوام لە باکووری عێراق و سەرتاسەری ناوچەکەدا بکات.

ڕەزا ڕەحمەتیان