سێهەمین خولی یارییە ئاسیاییەکانی بەحرەین لە شاری مەنامە بەڕێوەدەچێت، کە مەهسا شەکیبایی، کچە جودۆکاری ئێرانی، لە یاری کۆتاییدا لە "ئالوا بالتابایی" کازاخی بردەوە و مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

ئەو کچە وەرزشوانە لە نوێنەرانی وڵاتانی ئەندەنوسیا، ئوردن، هیندستان و کازاخستانی بردەوە و میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

هەروەها ئەبۆلفەزل نەزەری، کوڕە جودۆکاری ئێرانی لە بەشی کێشی 55ــ کیلۆگرامدا، لە یەکەم یاریدا بە شکستپێهێنانی ڕکابەرێکی قرقیزستانی دەستیپێکرد و لە قۆناغی دووەمدا بەرامبەر نوێنەرێکی تایلەندی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

پاشان لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە جودۆکارێکی ئۆزبەکستانی دۆڕا و نەیتوانی سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی.

پاشان نەزەری لە یاری بردنەوە مەدالیای برۆنز ڕووبەڕووی ڕکابەرێکی خەڵکی چین تایپە بووەوە و میدالیای برۆنزی خولی سێیەمی یارییەکانی لاوانی ئاسیا بۆ ئێران بەدەستهێنا.