مێسی ئەفسانەی نایابی بەرشەلۆنە، ئەگەر بیەوێت دەستی بخاتە سەر هەریەکێک لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە، ئەوا لە هەڵبژاردنەکاندا سەردەکەوێ.

دوژمنایەتی مێسی لەگەڵ لاپۆرتا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢١ کاتێک لاپۆرتا بەڵێنی درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەفسانەی ئەرجەنتینی شکاند و مێسی ناچار بوو بە فرمێسکەوە یانە خۆشەویستەکەی بەجێبهێڵێت.

ئەو میدیا ئیسپانییە دەنووسێت، پاش ٤ ساڵ لەم ڕووداوە تاڵە، لیۆنێل مێسی دەیەوێت "تۆڵەی توند" لە لاپۆرتا بکاتەوە و لەسەر تەختی پاشایەتی بیهێنێتە خوار.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی ABC، لیۆنێل مێسی بەنیازە پاڵپشتی ڤیکتۆر فۆنت، ڕکابەری سەرەکی لاپۆرتا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە بکات، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ "خیانەت"ەکەی لاپۆرتا وایە.