بەپێی وتوێژەکانی نێوان سەید محەمەدڕەزا مەوالیزادە (پارێزگاری خوزستان) و حەبیب زاهیر ئەلفەرتووسی (پارێزگاری میسان)ی عێراق و هەروەها ڕێککەوتنی حکوومەتەکانی ئێران و عێراق، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی ئەو دوو وڵاتە لەو سنوورەوە ئازاد دەکرێت.
به پێی ئەم ڕێککەوتنه ژێرخانی پێویست بۆ هاتوچۆی کاتی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی هەردوولا له سەر بنەمای پەیماننامەی نێودەوڵەتی کارنە دی پاساژ دابین دەکرێت.
لەسەر بنەمایڕێککەوتنە ئەنجامدراوەکان، بڕیار دراوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، دوای تەیاربوونی ژێرخانی ئابووری، ڕێگە بە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی هەردوولا بدرێت.