بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشنیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 27 هەزار فەرمانبەر خانەنشین بوون، هەر فەرمانبەرێک 25 ساڵ خزمەتی هەبێت 12 مووچەی کاملی ئیکرامییە دەیگرێتەوە و دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق بیدات، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە هیچ خانەنشینێک وەری نەگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا سەرقاڵی ئەوەن ناوی سەرجەم ئەو خانەنشینانەی 12 مووچەکە دەیانگرێتەوە بکرێتە یەک لیست، پێش هەڵبژاردن شاندێک سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەکەن، چونکە مافێکی یاسایی خانەنشینانە و لە یاسای خانەنشینی ساڵی 2014ـی عێراق ئاماژەی پێدراوە.