شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، هەڵوێستی سەرۆک کۆماری لوبنانی بەرز نرخاند، کە فەرمانی ناردنی هێزی سوپای لە باشوور داوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دزەی ئیسرائیل، داوای ئیسرائیلیشی بۆ چەک داماڵینی لوبنان بە هەنگاوێک بۆ پێکهێنانی "ئیسرائیلی گەورە" وەسف کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلمەنار، نەعیم قاسم لە وتارێکدا لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگای "خاکی من" لە کۆمەڵگەی "سەیدولشۆهەدا" لە گەڕەکی باشووری بەیروت ڕایگەیاند، هەرکەسێک بیەوێت پابەند بێت بە ڕێککەوتننامەی تائیفەوە ناتوانێت بەشێکی قبوڵ بکات و بەشەکانی دیکەی پشتگوێ بخات. بڕگەی یەکەمی ڕێککەوتننامەی تائیف پرسی سەروەری و ئازادکردنی خاک و یەکگرتوویی نەتەوەیی و ئەوەی کە ڕەنجی هەموو هاووڵاتییەک دەبێت ئازاری هەموومان بێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا لە لوبنان مامەڵە دەکات وەک ئەوەی بیەوێت کێشەکە چارەسەر بکات و دەستدرێژی ئیسرائیل بوەستێنێت. ئەمە ئیدیعایە. بەڵام بە پشتبەستن بە ئەزموون، ئەمریکا ناوبژیوانێکی بێلایەن نییە، بەڵکو لایەنگری شەڕانگێزییە. ئەمریکا هیچ ئیمتیازێکی بە لوبنان نەداوە و پاساو بۆ پێشێلکاری و دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل دوهێنێتەوە.

سەبارەت بە فەرمانی جۆزێف عەون بۆ سوپای لوبنان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دزەیەکی ئیسرائیل بۆ باشووری وڵات، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا ڕایگەیاند: پێویستە هەڵوێستی سەرۆک عەون بەرز بنرخێنرێت، بەڵام ئەمریکا بە کارێکی قبوڵنەکراوی زانی، ئەم هەڵوێستە هەڵوێستێکی بەرپرسیارانەیە چونکە بە دەرکردنی فەرمانێک بۆ سوپای لوبنان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژیی ئیسرائیل، بناغەیەک بۆ کردەوەی نیشتمانی دروست دەکات.

نەعیم قاسم جەختی لەوە کردەوە کە هەڕەشە و تۆقاندن هەڵوێستەکانمان لەبارەی بەرخۆدان و سەقامگیرییەوە ناگۆڕێت و دەشڵێت: ئیسرائیل دەتوانێت بکوژێت، بەڵام ناتوانێت کەرامەتی ئێمە بسێنێتەوە؛ و ناتوانێت درێژە بە داگیرکارییەکانی بدات.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا داوای لە هاوبەشە لوبنانییەکان کرد کە خنجەر لە پشتی یەکتر نەدەن و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل نەکەن.

نەعیم قاسم داوای لە حکومەتی لوبنان کرد کە بیر لە پلانێک بکاتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی سوپا بۆ ئەوەی بتوانێت دژی دەستدرێژی ئیسرائیل بوەستێت.

شێخ قاسم لە کۆتاییدا جەختی کردەوە: داواکەی ئیسرائیل بۆ چەکداماڵینی داماڵینی لوبنان هەنگاوێکە بۆ بەدیهێنانی پڕۆژەی "ئیسرائیلی گەورە" و هەرگیز قبووڵی ناکەین و پێمان وایە هەر ڕێککەوتنێکی نوێ لەم ڕووەوە بێبەریکردنی ئیسرائیل دەبێت.